بەخێر بێن بۆ مۆنتیسۆرى کوردستان!
ئێرە قوتابخانه نییە، ماڵە. ئێمە مامۆستا نین، دایکین، بەڵام دایکێکی خاوەن زانستى پشتبەستوو بە بەڵگە کە چۆن یارمەتى منداڵان بدەین فێر بن بۆ ژیان و ببن بە گەورەیەکى باشتر لە لایەنى جەستەییى و دەروونى و کۆمەڵایەتى و ئەکادیمى.
باخچەى منداڵانى ژیان، یەکەم باخچەى منداڵان بە سیستەمى مۆنتیسۆرى لە شارى هەولێر.
دەست بە ناونووس کردنى منداڵان دەکات بۆ تەمەنى ٣-٥ ساڵى. لە هەمان کات، پێشوازى لە منداڵان دەکەین بۆ چاڵاکى دواى دەوامى فەرمى و ڕۆژانى شەممە.
تایبەتمەندیەکانى باخچەکەمان
- ئەندامە لە کۆمەڵەى مۆنتیسۆرى ئەمریکى و ئەنجومەنى مۆنتیسۆرى نێودەوڵەتى.
- هەر پۆلێك تەنها ١٢-١٤ منداڵ لەخۆ دەگرێت.
- دایك و باوكان دەتوانن لە ماڵەوە هەر کاتێك منداڵەکەیان لەڕێى مۆبایلەکانیانەوە ببینن.
- تۆمار کردنى چاڵاکى ڕۆژانەى منداڵان لە ڕێى سیستەمى ئەلیکترۆنى کە باوانیش دەتوانن بیبینن.
- خۆراکى تهندروست بە گوێرەى ستانداردى جیهانى دەدرێت بە منداڵان.
- گرنگى دان بە لایەنى نائەکادیمى: هەست کردن بە بەرپرسیاریەتى، ڕێز گرتنى بەرامبەر، ڕێز گرتنى ژینگە، پشت بەخۆ بەستن...
- بایەخ دان بە کەلتوورى کوردستانى و جیهانى (زمانى کوردى و ئینگلیزى و سەرەتاى زمانى عەرەبى).
- پەیوەندى لەگەڵ باخچەى مۆنتیسۆرى لە وڵاتانى تر.
- وەرگرتنى منداڵی خاوەن پێداویستى تایبەت بە ڕێژەیەکى دیاریکراو کە سوود بە هەردوولا بگەیەنێت.
- خولى بەردەوام بۆ مامۆستایان (CPD).
- خولى چۆنیەتى پەروەردە کردنى منداڵ و سیستەمى مۆنتیسۆرى بۆ دایکوباوکان.
- ...
ئەندامیەتى
باخچەکەمان ئەندامە لە:گەواهى
ئەمانە گەواهى هەندێك لە شارەزایانى بواری پەروەردە و دایکوباوکانە دەربارەى باخچەکەمان:- م. نازدار موفتى: شارەزای باخچەى منداڵان.
- پیتەر پیشێ: ڕاوێژکار لە کۆمەڵەى مۆنتیسۆرى ئەمریکى.
- پ. د. هیمداد عبدالقهار محمد: سەرۆکى زانکۆى نۆلج و ڕاگرى پێشووى کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەتى، زانکۆى سەڵاحەدین.
- هەندێك لە دایکوباوکان.
سیستەمى مۆنتیسۆری چییە؟
شێوازێکى پێشکەوتنخوازى ناتەقلیدى پەروەردەییە کە لە سەر بنەماى 'فێر بوون لەڕێى کار کردن' ە. زیاتر لە سەدەیەك پێش ئێستا لە لایەن دکتۆرێکى ئیتاڵى بە ناوى ماریا مۆنتیسۆری دامەزراوە و نزیکەى ٢٥ هەزار قوتابخانهى لەم شێوەیە لە جیهان و زیاتر لە ٥ هەزار لە وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا هەیە (٣٠٠ لەوانە حکومین) و ئێستاش لەوپەڕى بڕەودایە لە جیهان و هەروەها وڵاتانى دەوروبەر.لەماوەى سەد ساڵى ڕابردوو، شێوازى پەروەردەى مۆنتیسۆرى ڕەنگدانەوەى هەبووە لەسەر پەروەردە بە گشتى و باخچەى منداڵان بە تایبەتى. لەوانەیە هیچ قوتابخانهیەکیش نەبێت کە زۆر یان کەم، لایەنێك لە لایەنەکانى مۆنتیسۆری پەیڕەو نەکردبێت. بۆ نموونە: بەشێکى زۆرى چاکسازیەکانى فنلەندا لە بوارى پەروەردە، لەسەر بنەماکانى شێوازى مۆنتیسۆرى دامەزراوە.
ژمارەیەکى بەرچاوى ناودارانى جیهان دەرچووى ئەم جۆرە پەروەردەیەن، بۆ نموونە: لارى پەیج و سێرگێى برین کە هەردووکیان دامەزرێنەرى گووگلن، جێف بێزۆز دامەزرێنەرى ئەمازۆن، جاکلین کەنەدى: خێزانى سەرۆکى ئەمریکى کەنەدى، شازادە ولیەم و شازادە هارى، جولیا چایلد: نووسەرى بەناوبانگى کتێبى چێشت لێنان، ، گابریێل گارسیا مارکێز: خاوەن خەڵاتى نۆبل لە ئاداب، ئان فرانك: یادداشتنووسى ساڵانى جەنگى جیهانى دووەم و چەندانى دیکە.
بنەماکانی سیستەمى مۆنتیسۆری
فەلسەفەى پەروەردەى مۆنتیسۆری لەسەر چەند بنەمایەك دامەزراوە:
- منداڵ توانا و حەزێکى یەگجار زۆرى هەیە بۆ فێربوون ئەگەر ژینگەى گونجاوى بۆ دابین بکرێت. بۆ نموونە، زۆربەى منداڵان دەتوانن چەندین زمان لە ماوەیەکى کەم فێر بن بێ مامۆستا و قوتابخانە.
- منداڵ وەك مرۆڤى گەورە دەبێت ڕێزى لێ بگیرێت.
- فێر بوون لە ڕێى کار کردن (Learning by doing).
ستراتیجیەتى پەروەردە لە باخچەى ژیان
پرسیار و وەڵام دەربارەى سیستەمى مۆنتیسۆرى
چەند وتەیەکى د. ماریا مۆنتیسۆرى
بەرنامەى خوێندن
بۆ زانیارى زیاتر دەربارەى بەرنامەى خوێندن و چۆنیەتى پیادە کردنى ئەم سیستەمە لە ئەمریکا، تەماشاى ئەم ڤیدیۆیە بکە:
پەیوەندى
ناونیشان: شەقامى ئاڵا، پشت نەخۆشخانەى پار0750-471-1600
پەیجى فەیسبوك
گرووپى فەیسبوك
گرووپى دایکوباوکان
نەخشەى گووگڵ